ڕوانگە - بەهۆی دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆی، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ناتوانێت بەشداری بکات لە مەراسیمی دەستبەکاربونی پاپای نوێ.
لهوبارهیهوه نوسینگەی ناتانیاهۆ پەیوەندیی بەئیتاڵیاو ڤاتیکانەوە کردوە بۆ دڵنیابون لەوەی کە فەرمانی دەستگیرکردنی دادگای نێودەوڵەتی تاوانبار جێبەجێناکرێت، بەڵام ئەو وەڵامانەی وەرگیراون هیچ دڵنیایییەکی ڕونیان نەداوە کە فەرمانی دەستگیرکردنەکە پشتگوێدەخرێت یان جێبەجێدەکرێت.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، نوسینگەی ناتانیاهۆ دوای وەرگرتنی وەڵامەکان کە بەناڕەزامەندی وەسفکراون، بڕیاریدا پاشەکشە لەسەردانەکە بکاتو هیچ مەترسییەک نەخاتە سەردانەکە.
ڤاتیکان ڕایگەیاندوه، سبهینێ یەکشەممە پاپا لیۆ چواردەهەم بەفەرمی دادەمەزرێتو لە21ى هەمان مانگیش یەکەم وتاری گشتیی خۆی پێشکەشدەکات.
ڕۆژی 21ی تشرینی دوەمی 2024، دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهۆو یۆاڤ گالانت وەزیری بەرگری پێشوی ئیسرائیل بەتۆمەتی تاوانی جەنگو تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی لەکاتی دەستدرێژی بۆسەر غەززە دەرکرد، ئهمهش لهكاتێكدایه کە ئیسرائیل ئەندامی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان نییەو فەڵەستین ئەندامه.