ڕوانگە - بە بەشداری زیاتر لە یەک ملیۆن خوێندکار، ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٥/٥/١٧ تاقیکردنەوەی کۆتای وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد و ٢٠٢٥/٥/٢٦ کۆتای دێت."

 
نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕاگەیاندووە، "ئەمڕۆ شەممە تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی وەرزی دووەمی پۆلەکانی ناکۆتا، واتە پۆلەکانی چوار، پێنج، شەش، حەوت، هەشت، ١٠ و ١١ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکات، بەڵام قوتابییانی پۆلی یەک، دوو و سێ بە هەڵسەنگاندن قۆناخی خوێندن دەبڕن."
 
وتیشی؛"هەموو ئامادەکارییەکانی هۆڵی تاقیکردنەوە، مامۆستایانی چاودێر، بنکەی وەرگرتنی پرسیار و هاوئاهەنگیی لیژنەی ئەمنی کراوە."
 
لای خۆشیەوە، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، بە بەشداریی یەک ملیۆن و 387 هەزار و 895 قوتابی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان دەستپێدەکات.