ڕوانگە -  بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێم  راگەیاند، "ئەمساڵ رێگەنادرێت حەجی نایاسایی ئەنجامبدرێت و رێکارەکان زۆر تووندکراون، ئەوەی ساڵی رابردوو روویدا دووبارە نابێتەوە". 

 یاز راغب بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمئاشکرایکرد؛" بۆ ئەمساڵ پێنج هەزار و 136 کەسی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی حەج روو لە وڵاتی سعودیە دەکەن و ئەوەش لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەپێی ژمارەی دانیشتووان دانراوە. 

  بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێم ڕونیشیکردەوە؛"تیمێکی 25 کەسی هاوەڵیی حاجییان دەکەن کە کەسانی پزیشکییشیان تێدایە لە خانمان و پیاوان بۆ ئەوەی چارەسەری حاجییان بکەن بەبێ بەرامبەر، هەروەها ئەو تیمە چاودێریی حاجییان دەکەن لەو کاتەی دەست بە رۆیشتن دەکەن تاوەکو گەڕانەوەیان".