ڕوانگە - شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی بەکرەجۆ و دەوربەری دەکاتەوە، شەقامێکی سەرەکیی ئەو ناوچەیە دادەخرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراویکدا ڕایدەگەیەنێت، "هاوڵاتیان ئاگادا دەکەینەوە کە سبەی یەکشەممە 18\5\2025، شەقامی سەرەکیی (هەزارمێرد، عەزیزاوا، جێشانە) نزیک پردی (بابا عەلی)، لە کاتژمێر 04:00ـی بەیانییەوە، دادەخرێت بۆ ئەنجامدانی قیرتاوکردن و چاککردنی شەقامەکە".

ڕونیشیکردۆتەوە، "هاوڵاتییان دەتوانن رێگەی جێگرەوەی گوندی باڵچوخ و بنگرد بەکاربێنن".