ڕوانگە - سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئەمەریکا، بڵاویانکردۆتەوە،  ئیدارەکەى دۆناڵد ترەمپ کار بۆ گواستنەوەى یەک ملیۆن کەس لە دانیشتوانى غەزە دەکات بۆ لیبیا.

بیرۆکەی گواستنەوەی دانیشتوانی غەززە لە کاتێکدایە کە لیبیا خۆی کێشەى ئەمنى و سیاسی و ئابووریی هەیە، ئەمریکاش ئەو کێشانەی قۆستووەتەوە بۆ ئەوەی لە بەرامبەر پێدانی بڕێک هاوکاریی دارایی، لیبیا ناچاربکات پێشنیازەکەى قبوڵبکات.

تۆڕی ئێن بی سی ئەمەریکی ئاماژەی بەوەکردووە ، بیرۆکەى گواستنەوەى غەزەییەکان لەکاتێکدایە کە ئیسرائیل جەنگەى توندتر کردووەتەوە و ئابڵۆقەکانى لەسەر کەرتەکە زیاترکردووە، بەجۆرێک هیچ جۆرە هاوکارییەکى مرۆیی ناگاتە نێو غەزە و شارەکە گەیشتووەتە ئاستێک کە بگوترێت بەهیچ شێوەیەک بە کەڵکی ژیانکردن نەماوە.

بەپێی زانیاری تۆڕەکە، کارەکەى ترەمپ بە ماناى ئەوە دێت ئەمریکا لەگەڵ پرۆژەى ئاوەدانکردنەوەى غەزەدا نییە، پرۆژە نوێیەکەى کۆشکى سپیش خەریکە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و تەنها لەسەر وەڵامی لیبیا و بەشێکی وڵاتانى ئەفریقا وەستاون، ئەگینا هەموو ئامادەکارییەکان لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە تەواوکراون.