ڕوانگە - لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان و چارەسەرکردنی توشبوانی شێرپەنجە، لە پارێزگای دهۆک نەخۆشخانەیەکی تایبەت کرایەوە.

بەئامادەبوونی بەڕێزان لە چەد ڕۆژی ڕابردودا،  بە ئامادەبونی دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و  دکتۆر علی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و قونسڵی گشتی ئیتاڵیا و بەرپرسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە عیراق ڕێکخراوی ئایسپۆی ئیتاڵی، مەڕاسیمی کردنەوەی یەکەمین نەخۆشخانەی پسپۆڕی بۆ نەخۆشیەکان و نەشتەرگەری شێرپەنجە لەشاری دهۆک بەڕێوەچوو.

ئەم نەخۆشخانەیە، لەلایەن ڕێکخراوی WHO و سپۆنسەری ئیتاڵیا سەرپەرشتی وەزارەتی تەندروستی و  بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک جێبەجێکراوە.

لەم پرۆژەیەدا دەستکراوە بە دروستکردن و فراوانکردن و نۆژەکردنەوەی بەشەکانی پێشوازی و قاوش و هۆڵەکانی نەشتەرگەری و چاودێری چڕ و تاقیگە و تیشک و دەرمانخانە بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەری و نەشتەرگەری شێرپەنجە لە سنوری پارێزگای دهۆک.