ڕوانگە - لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی "تاران بۆ گفتوگۆ" سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛"ئێران یەکەم وڵات بوو لە کاتی شەڕی داعش یارمەتیی هەرێمی کوردستانی دا."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛" ئێمە پەیوەندییەکی مێژووییمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دا هەیە، ئەم پەیوەندییانە رۆژ دوای رۆژ گەشە دەکەن."
وتیشی؛"ئێران یەکەم وڵات بوو لە کاتی شەڕی داعش یارمەتیی هەرێمی کوردستانی دا."
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی پێشکەوتنی عێراق و پەیوەندیی نێوان بەغدا و هەولێر سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕونیکردەوە، "عێراق وڵاتێکی زۆر گرنگە و دەتوانێت لە داهاتوودا رۆڵێکی زۆر گرنگ ببینێت. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، بەغدا لە چوارچێوەی دەستوور مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دا ناکات. بەغدا دەبێت پرسی فیدراڵی لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات."