ڕوانگە - ئەمشەو لەفرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر،د.پشتیوان صادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر، یەکەمین کاروانی حاجیانیان بەڕێکرد بەرەو ماڵی خودا.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بڵاویکردۆتەوە:" بۆئەمساڵ ژمارەی حاجیان (٥١٣٦) کەسن، ئەوانەی بەوشکانی ڕۆژانی ١٦ و،١٧ ئەم مانگە، سەفەریان کردووە ئێستا بەسەلامەتی لەخاکی سعودیەن و ژمارەیان ( ١٦٤٦ )حاجین، ھەروەھا گەشتی ئاسمانی ئەمرۆ دەسپێدەکات و ٢٨ی ئەم مانگە کۆتایی دێت و ژمارەیان (٣٤٩٠)حاجین.

ئەوەشخراوەتەڕوو:" لیژنەکانی تەندروستی و ئیرشادی ئاینی و فەتوا، یاوەریان دەکەن و شوێنی حەوانەوەو ھاتوچۆ خواردنی سێ ژەمە و خزمەتگوزاریەکان بۆحاجیان دابینکراوە.
حکومەتی کوردستان پاڵپشتی دارایی پرۆسەکەی کردووە، ئەمەش وایکردووە کوالێتی خزمەتگوزاریەکان بەگشتی زۆر باشتر پێشکەش بکرێت .
خوای گەورە حەجی ھەموو لایەک قبوڵبکات و بەسەلامەتی بگەڕێنەوە کوردستانی ئازیزمان .