ڕوانگە - وابڕیارە ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥ مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ دووشەممە
( ١٩ ی ئایاری ٢٠٢٥ ) مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت،
وەزارەتی دارایی و ئابوریی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕونیشیکردۆتەوە:"سەرجەمی تەمویلەکانیان لەداهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.