ڕوانگە - نووسینگەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، جۆ بایدن سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە.
لە راگەیێندراوێکدا کە لەلایەن نووسینگەکەیەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە کە بایدن، کە لە مانگی کانوونی دووەمدا کۆشکی سپی بەجێهێشت، تووشی "جۆرێکی تووندی شێرپەنجە" بووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو: "هەفتەی رابردوو، سەرۆک جۆ بایدن پشکنینی بۆ کرا بەهۆی دەرکەوتنی گرێیەکی نوێ لە پرۆستاتیدا، دوای ئەوەی تووشی نیشانەکانی زیادبوونی کێشەی میزکردن بوو. رۆژی هەینی، دەستنیشانکرا کە تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە، کە بە پلەی گلیسۆنی 9 (کۆمەڵەی پلەی 5) دەناسرێتەوە و شێرپەنجەکە بۆ ئێسکەکانیشی بڵاوبووەتەوە."