ڕوانگە- لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە لەبارەی گرنگی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران و ڕۆڵی ئەو وڵاتە لە هاوکاری و هەماهەنگکردنی هەرێمی کوردستان لە ڕووداوە مێژوویەکانی ناوچەکەدا مامۆستا حسین عبدالکریم کادری پێشکەوتوی پارتی ڕایگەیاند:"سەردانیەکەی نیچیرڤان بارزانی لە ١٧ ی ئایاری ٢٠٢٥ لە سەر بانگهێشتنامەی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئیران بۆ کۆربەندی دیالۆگی تاران ، لە چەند دەلاقەیەکی تایبەتەوە تێی بروانین گرنگی و تایبەت مەندی خۆی هەیە ، کۆماری ئیسلامی ئیران وەک دەولەتێکی دراوسێ جارێ لە دوایی رووخانی شاو سەردەمی قازی محمدەوە ،ئاڵای کوردستانی بەو بەرزی و شەکاوەییە بەخۆیەوە نەبینیوە ، هەڵبەت پێشوازی سەرۆکی هەرێمیش بە جیاوازی میوانەکانی کۆر بەندە کە لە ئاستێکی زۆر باڵا تردا ئەبینرا."
وتیشی؛"نێچیرڤان بارزانی وەک دیبلۆماتێکی گەورە لە رۆژهەلاتی ناوین ، بە کلیلی کردنەوەی دەرگا داخراوەکان ناسراوە و ئەمە بەرهەمی سەردانی پێشووی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و پێشوازی گرنگی سەرۆک بارزانی و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانە لە لە پزیشکیانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران".
مامۆستا حسین عبدالکریم کادری پێشکەوتوی پارتی بۆ ڕونیشیکردەوە:"کۆماری ئیسلامی ئیران وەک دەولەتێک لە عیراق و ناوچەکە هەژموونی سیاسی و بازرگانی بەکەم نازانرێت و پەیوەندییەکانی بەهەر ئاراستەیەک کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی خۆیان هەیە، بەنسبەت هەریمی کوردستانیشەوە دەولەتە ئیسلامیەکە میژوویەکی دوور دریژی هەیە لە هاوکاری ئابوور ی و کۆمەلایەتی باشوری کوردستان و هەندیک جار پەناگەیەکی زامن بووە بۆ مانەوەی گەلەکەمان و پاراستنمان لە قڕکردن. ، وەک ئەوەی لە کۆرەوی سالی ١٩٩١ رژێمی بەعس بەسەر گەلەکەمانی دا هێنا،بەو پێو دانەی کۆماری ئیسلامی بەرژەوندیی و مەزهەبی و سیاسی هاوبەشی لەگەل دەسەلات دارانی ئیستای عیراق زیاد لە وولاتانی دی هەیە."
مامۆستا حسین عبدالکریم کادری پێشکەوتوی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد :" راشکاوانە بلێم کۆبونەوە فەرمییەکانی نیجیرڤان بارزانی لە ملحەقاتی کۆربەندە کەی تاراندا لەگەل هەریەکە لە پزیشکیانی سەرۆک کۆماری ئیران و محمد باقرقالیبانی سەرۆک پەرلەمانی ئیران و عباس عێراقجی وەزیری دەرەوە ئیران ، لەمەر سێکتەرەکانی پەیوەندی هەرێم ، ئیران و هەریم بەغدا لە رووی سیاسی و بازرگانی و ئاسایشەوە بەدیدی من چونە پێشەوەی باش بەخۆیەوە دەبینێت."