ڕوانگە - لە سنوری ناحیەی مەیدان بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە دووکەس گیانیان لەدەستدا هەردوکیان بران.

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛"بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٥/٥/٢٠ لە گوندی دێ سوتکی سنوری ناحیەی مەیدان بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە هەردوکیان بران و خوێندکارن."

ڕووداوەکە لەنێوان ماتۆڕ سکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری بارهەڵگر ڕینۆ، ڕوویداوە بەکاریگەری ڕووداوەکە بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکە سوتاوە، تیمی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.