ڕوانگە - چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: (٢٢٨)ەمین کۆبونەوەی ئاسایی خۆی لە نوسینگەی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، بە ئامادەبونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێككخستووە.
لە کۆبونەوەکەدا، ئامادەبووان پیرۆزبایی سەرکەوتنی عێراقیان كردووە لە میوانداریکردنی لوتکەی عەرەبی.
چوارچێوەی هەماهەنگی، پێشوازی لە رێککەوتنی تورکیا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان کردووە، کە کۆتایی بە پاساوی بوونی تورکیا لە ناو خاکی عێراق دەهێنێت، هەروەها جەختیش لەگرنگی رەنگدانەوەی ئەو هەنگاوە كراوەتەوە لەسەر لە ئاسایشی ناوچە سنورییەکانی نێوان هەردوو وڵات.