ڕوانگە - وەزارەتی نەوتی عێراق ، گرێبەستە نەوتییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمەریکییەکان بە نایاسایی لە قەڵەم دەدات و ڕایدەگەیەنێت؛" هەمو ئەو گرێبەستانە ڕەتدەکەینەوە.

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاشكرایكردوه‌، "ڕێکارەکانی تایبەت بەگرێبەستکردنی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بۆ وەبەرهێنان لەکێڵگەی میران‌و کێڵگەی تۆپخانە-کوردەمیر لەپارێزگای سلێمانی ڕەتدەکەینەوە".

ئێوارەی دوێنێ دوشەممە، بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران لەڕێوڕەسمێکدا، دوو ڕێککەوتننامەی بواری وزە، لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم‌و هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی (ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی)و (وێستێرن زاگرۆس) ئیمزاکران.