ڕوانگە ـ سێیەمین دیدارى پارێزگا هاوسنوورییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە سنە دەستیپێکرد.
شاندى پارێزگارانی هەرێمى کوردستان بە سەرپەرەشتی ئومێد خۆشناو لە سێیەمین دیدارى پارێزگا هاوسنوورییەکان لە سنە بەشدارە.
دکتۆر ئارەش لهۆنی پارێزگاری کوردستان لە دەستپێکی ئەم کۆبوونەوەدا جەختی لەسەر ئیرادەی دوولایەن بۆ پتەوکردنی پێوەندییەکان کردەوە.
شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پێکهاتووە لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى و د.عەلى تەتەر، پارێزگارى دهۆک و نوخشە ناسح، پارێزگارى هەڵەبجە و شاکر حسێن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئێران و بەرپرسانی کۆمەڵگای سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و باشماخ و سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی پارێزگاکانی هەرێم و شاندى یاوەریان، لەم کۆبوونەوەدان.
وا بڕیارە شاندی حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە چوارچیوەى سێیەمین دیدارى پارێزگا هاوسنوورییەکان، لەگەڵ پارێزگارانى ( ئازربایجانى ڕۆژئاوا “ئورمیە” ، سنە “پارێزگای كوردستان”، کرمانشان )، چەندین دیدارى گرنگ بەمەبەستى بەهێزکردنى جوڵە و ڕهوشی بازرگانی و برهودان به بواری كولتوورى و پێوهندییه ئابوورییهكانى نێوان کۆمارى ئیسلامى ئێران و هەرێمى کوردستان، ئەنجامدەدەن.
دەستپێکردنی سێیەمین دیدارى پارێزگا هاوسنوورییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان

- كوردستان
- 23
May 20, 2025