ڕوانگە - وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خۆشحاڵیی خۆی بە رێککەوتنی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان رادەگەیێنێت و دەڵێت، "رێککەوتنەکە بەرهەمهێنانی گاز لە عێراق فراوانتر دەکات."
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٥ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا باس لەوەدەکات، " کە دڵخۆشن دەبینین پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان فراوانتر دەبن بە واژۆکردنی رێککەوتننامەکان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان."
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەم جۆرە هاوبەشییان بەرهەمهێنانی گاز لە عێراق فراوانتر دەکەن و سوود بە گەلی هەردوولامان دەگەیێنن."
شایەنی باسە رۆژی دووشەممە، ٢٠٢٥/٥/١٩ لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا لە واشنتن، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو گرێبەستی گەورەی لە بواری وزەدا بە بەهای زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلار، لەگەڵ دوو کۆمپانیای ناسراوی ئەمریکی، وێسترن زاگرۆس و HKN Energy، واژۆ کرد.
هەردوو کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس و HKN Energy پێشینەی کاریان لە هەرێمی کوردستان هەیە و خاوەنی وەبەرهێنانن.