ڕوانگە - وەزیری پێشوی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئێران یەکێکە لە وڵاە زلهێزەکانی ناوچەکە، بۆیە داوا لە وڵاتانی ناوچەکە دەکەم تێڕوانینی خۆیان بۆ یەکتر بگۆڕنو ئێران دەبێ پێشەنگی ئەم گۆڕانکارییە بێت".
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری پێشوی دەرەوەی ئێران، لەمیانەی کۆڕبەندی دیالۆگی تاران ڕایکەیاند؛"
هاوسەنگیی هێز لەگۆڕاندایە، بەڵام ئەم گۆڕانکارییە تەنها بەیەک وڵات نایەتەدی، وەک تانگۆ وایە، پێویستی بەهاوکاریی هەردولا هەیە، هەربۆیە داوا لەوڵاتانی ناوچەکە دەکەم کە وەک دەرفەت سەیری یەکتر بکەن.
محەمەد جەواد زەریف وتیشی:"نابێت لەڕابردودا بژین یان دوبارەی بکەینەوە، دەبێت داهاتویەکی جیاواز بونیادبنێین".