ڕوانگە - بە پێچەوانەی زیادبوونی نیگەرانیەکانی هاوڵاتیانەوە بەرامبەر بە پرۆژەی ٢٤ کاتژمێری، کە بە پرۆژەی ڕوناکیش ناودەبرێت، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت؛" ئەم پرۆژەیە نەک بەتەنها لە بەرژەوەندی هوڵاتیانە، بەڵکو لە بەرژەوەندی شوێنە گشتیەکانیشە.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت؛"پڕۆژەی ڕووناکی لە سوودی شوێنە بازرگانییەکانیشە
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕونیکردۆتەوە؛" حکومەتی هەرێم پڕۆژەی ڕووناکی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ شوێنە بازرگانییەکانیش دابین دەکات، بەمەش دەتوانن کارەکانیان زیاتر بەرەپێش ببەن و خزمەتگوزارییەکی باشتر پێشکەش بە کڕیارەکانیان بکەن، چونکە دەبنە خاوەنی کارەبایەکی بەردەوامی بێ پچڕان.