ڕوانگە - مووچەی بەشێک لە خانەنشین و کەمئەندامانی سەنگەر و پەککەوتووانی شەڕی داعش ماوەی مانگێکە راگیراوە، بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت، هۆکارەکەی گواستنەوەی دۆسییەکانیانە بۆ سەر وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی.

حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی و كەمئەندامان لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایکردووە، چاوەڕێین یەکەکانی 70 و 80 دۆسیەی هەموو مووچەخۆرانیان بۆ بنێرن، بۆ ئەوەی ناوی ئەوانیش لە سیستمی پەیڕۆل داخڵ بکەن.

دەشڵێت؛"، تاوەکو ئێستاش مامەڵەی هەزاران مووچەخۆر تەواوکراون و دۆسیەیان گواستراوەتەوە، بەشێکیشیان لە قۆناغی گواستنەوەدان، بەهۆی پرۆسەکە ماوەیەک مووچەی بەشێکی ئەو مووچەخۆرانە دوا دەکەوێت، بەڵام نافەوتێت، هەر مانگێک مووچەیان بۆ بەسترا، مووچەی سەرجەم مانگەکانی دیکەش بەیەکەوە وەردەگرن.