ڕوانگە - هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە دیاریدەی ڕاوکردن لە سنوری گەرمیان بەردەوامی هەیە و لەوچوارچێوەیەشدا، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی نەوجول، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، ژمارەیەک ڕاوچیان لەکاتی ڕاوکردندا ڕاوناوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەی ئەو ڕاوچیانە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی گەرمیان، ڕایگەیاندووە؛"مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی نەوجول ، سەربە بەشی پۆلیسی دارستان وژینگەی کفری، بەسەرپەرشتی لێپرسراوی بنکە، بەمەبەستی گەڕان بە دوای  ڕاوچیدا کە ڕاوی بێچوە ئاسک دەکرا لەکاتی بینینی مەفرەزەکە هەڵهاتوون وە لە ئەنجامدا (تانجی)ی ڕاوکردنیان بەجێهێشتوە کە بۆ ڕاوکردن بەکاریان هێناوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی گەرمیان، ڕونیشکردۆتەوە؛"لێکۆڵینەوە کردن بەردەوامە بەمەبەستی دۆزینەوەی تۆمەتباران.