ڕوانگە - بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی جۆری شێلانەوە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان لەناحیەی شێخ تەویل گیانی لەدەستدا
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛" بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٥/٥/٢١ ئۆتۆمبێلێکی هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاک لەجۆری میتسیۆبوشی کەنتر لەناحیەی شێخ تەویل منداڵێکی تەمەن چوار ساڵی شێلاو گیانی لەدەستدا.
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە؛"لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردوە سەبارەت بە هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.