ئاگاداری..


ڕوانگە -بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان  لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکاتەوە کە ئەو شەقامەی ناودەبرێت بە  (ئاوارەکان) لای خاڵی پۆلیسی 104ەوە بۆ سەر شەقامی پشتێنەیی کەلار بەکاردێنن،  بەهۆی کارکردن لە تاوەرەکانی کارەبا، ئەمڕۆ  پێنج شەممە ئەو شەقامە دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕونیشی دەکاتەوە؛" داخستنی ڕێگاکە بۆ ماوەیەکی کاتی دەبێت لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەر لە بەیانییەوە تا ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ، بۆیە پێویست دەکات شۆفێران پلانی هاتووچۆکردنیان  بەپێی ئەم ئاگادارییە ڕێک بخەن.