ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ڕایگەیاند؛ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێباز، سەربە بەشی پۆلیسی دارستان وژینگەی کەلار، بەسەرپەرشتی لێپرسراوی بنکە، دەرچونێکیان ئەنجامدا بۆ سنوری گوندی ئاوە خێری لەسەر ڕووباری سیروان، هەستان بەدەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار بەشێوەیەکی نایاسایی ڕاوی ماسیان  کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ڕونیشیکردەوە؛ دوو تۆمەتبارەکە بە تۆڕ و قولاب خەریکی ڕاوکردنی ماسی بون (1)ئۆتۆمبێل+(3) تۆڕ ماسی+(8) هەشت قولابی ماسی یان پێ بوو،  هەستابون بەڕاوکردنی(3) سێ کیلۆ ماسی، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە،  دواتر  سەرپێچیکاران ڕاوەنەی دادگا کران و بەبڕیاڕی  دادوەر  پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان  بۆ کراوەتەوە و ڕاگیراون.‌