ڕوانگە - لەڕووداوێکی هاتووچۆی جۆری شێلاندا لە ناو شاری کەلار  دووکەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران، برینی هەردوکیان سەختە

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛"ماتۆڕ سکیلێکی دووتایە، لەنزیک گۆڕستانی کەلاری کۆن بەرامبەر مزگەوتی سەرداربەگی جاف، هاوڵاتییەکی شێلا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە و هاوڵاتیەکە بەسەختی برینداربوون.

وتیشی؛"دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران".

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە؛"لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠٧ ـەو، هاوڵاتیەکە لەدایک بووی ساڵی ١٩٦٦ ـە، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.