ڕوانگە - ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەردوو کۆمپانیای ئەمەریکی HKN و WesternZagros، مشتومڕێکی ناوخۆی و هەرێمایەتی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە و سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانیش ڕایدەگەیەنێت؛" ئەو ڕێککەوتنە وەک چەک دانانی پەکەکە وایە، جگە لە ماڵ وێرانی هیچی تێدانیە.

کاروخ سەید ڕزگار سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛"حوکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان ئەوڕێکەوتنەی کە کردووێتی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ئەمەریکی HKN و WesternZagros کردویەتی، وەک چەک دانانی پەکەکە وایە، جگە لە ماڵ وێرانی هیچی تێدانیە."

کاروخ سەید ڕزگاروتیشی؛"لەم تەوقیتەدا کە دەیان لوغمیی شاراوە هەیە بۆ قەزێیی کورد ، شتیی سەیروو سەمەرە ڕوودەدات لەناو حزبە کوردیەکاندا، حزبێک چەکدادەنێت، حزبێک کە ڕێکەوتنیی هەناردەی غازی هەرێمی کوردستان واژۆدەکات، هەڵەیەکی گەورەیە و  ئەم حزبانە بونەتە بەڵا بەسەر میلەتی کوردەوە.