ڕوانگە - لەگوندی قولەبەرزی سنوری ناحیەی باوەنور بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛" پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٥/٥/٢٢ لە سەر ڕێگای کەلار  ناحیەی باوەنور، لەسەر پردی گوندی قولەبەرز،  ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون بەئاراستەی ناحیەی باوەنور ڕۆیشتووە، خۆی کێشاوە بەڕاگری پردەکەدا و وەرگەڕاوە،پاشان ئۆتۆمبێلەکە ئاگری گرتووە و بەتەواوی سوتاوە، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندارە."

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە؛"ئەوکەسانەی گیانیان لەدەستداوە لەدایک بووی ساڵەکانی  2001 و 2005 و 2006 ە، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە".