ڕوانگە -بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش,بەهەماهەنگی ئاڵۆگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەزگائەمنییەکانی عێراق لەسنووری (سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور) توانیان( ٣ )تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن.
لەماوەی ٦ تا ٢١ی ٢٠٢٥/٥ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسێ چالاکی جیاوازدا،
لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون وکۆکردنەوەی زانیاری ووردودەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان توانیان ٣ تیرۆریستی داعش لەدەورووبەری سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور, دەستگیربکەن کە لەلایەن دادگاکانەوە داواکراو بوون، لەڕابردوودا ئەندامی چالاکی گرووپی تیرۆریستی داعش بوون.
لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٤)ی تیرۆر ڕاگیراون و ڕووبەڕوی یاساکرانەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.