ڕوانگە - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەگرنگییەوە باس لە واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمەریکا دەکات و ڕایشیدەگەیەنێت:" هه‌رێمى كوردستان هاوبه‌شیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا قوڵتر ده‌كاته‌وه‌.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:"ئەم هەفتەیە ڕێکەوتننامەی گرنگی وزە واژۆکران، گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی بازرگانی لەگەڵ هاوبەشە ئەمریکییەکانمان‌و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان‌و هەموو عێراق کرد، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد؛" هاوبەشیمان لەگەڵ ئەمریکا قوڵتر دەکەینەوە".

لای خۆشییەوە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەوەی خستۆتەڕوو، "لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبومەوەو پشتگیری بەردەوامی ئەمریکام بۆ بەهێزیی‌و خۆڕاگریی هەرێمی کوردستان دوپاتکرده‌وه‌ کە بۆ سەقامگیریی عێراق‌و سنوری ناوچەکە گرنگە".