ڕوانگە - جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت، هەرخێزانێکی کوردی گەڕاوە بۆ کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و ئەوانەی مادەی ١٤٠ یان کردوە، پارچەیەک زەوییان پێ دەدرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند؛"دوابەدوای نوسراومان ژمارە ٦١ لە ٢٠٢٥/٤/١٤ و کۆبونەوەمان لەگەل سەرۆکی لیژنەی مادەی ١٤٠ ی حکومی لەبەرواری ٢٠ ی ٤ ، رەزامەندیمان وەرگرت هەرخێزانێکی کوردی گەڕاوە بۆ کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و ئەوانەی مادەی ١٤٠ یان کردوە پارچەیەک زەوییان پێ بدرێت.
وتیشی؛" ئەم بڕیارە ئەو خێزانانەش دەگریتەوە کەمامەلەکانیان تەواو کردوە بەڵام قەرەبوی ١٠ ملیونەکەیان وەرنەرگرتو".
ڕونیشی کردەوە؛" بڕیارەکە سەرجەم ناوچەکان دەگریتەوە لە لەشنگال تا خانەقین ،بۆ ئەم مەبەستە نوسراو ئاراستەی پارێزگاکان کراوە بۆ جێ بەجێ کردنی".