ڕوانگە - بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردوەو ڕایدەگەیەنێت: پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ شەممە 24- 05- 2025 ئاسمان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەكانی باكوری رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری كەمێك باران و هەورە تریشقە هەیە و خێرای با مامناوەند ( 10 – 20 )كم/س دەبێت. هەندێ جار چاڵاك دەبێت بۆ سەرووی 30 كم/س بە تایبەتی لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم كە دەبێتە هۆی بەرزبوونی كەمێك تۆز و خۆڵ لە ناوچەكەدا.

ڕاشیگەیاند: سبەی یەك شەممە 25- 05- 2025 ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور لە دوایی نیوەرۆ و خێرای با مامناوەند ( 10 – 20 )كم/س دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێت بە بەراوورد لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .