ڕوانگە - بەمەبەستی بەدوادا چوون بۆ کێشە و گیروگرفتی هاوڵاتیان و دۆزینەوەی چارەی گونجاو بۆیان وەفدێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی قەزای "خانەقین"ی کردو، ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش ڕایدەگەیەنێت؛" هەمو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە.
سروە محەمەد ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛" وەفدێكی فڕاکسیۆنە کوردستانیەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانێکی مەیدانیمان بۆ دامودەزگا حکومی وحزبیەکانی قەزای خانەقین ئەنجامداوە، سەردانەكە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بووە لە کێشە وگرفتی هاوڵاتیان لە رووی خزمەت گوزارییەوەلەوانە :
کێشەی ئاو و کارەبا و بەدوا داچوون بۆ كێشەی هاوڵاتیان لە بازگەی باوە محمود و هەروەها رێگری كردن لە گواستنەوەی پاڵاوگەی ئەلوەند بۆ دەرەوەی سنوری خانەقین ."
وتیشی؛" یەکێکی دیکە لە مەبستی سەردانەکەمان، داننانە بە زانکۆی گەرمیان لەلایان وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق و هەروەهالێكۆلینەوە لە ناهاوسەنگی لە پرۆسەکانی دامەزڕاندنی دەرچووان و جێبەجێکردنی یاسای گەراندنەوەی موڵک وماڵ بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان ورێگریکردن لە تەعریب و جەختکردنەوە لەسەر کوردستانیەتی خانەقین."