ڕوانگە - قایمقامی شارۆچکەی بێجی ڕایگەیاند، بەهۆی ڕەشەباکەی دوێنێ شەو، ١٠ تاوەری گواستنەوەی کارەبا کەوتوون.
عادل دەج، قایمقامی شارۆچکەی بێجی ڕایگەیاند، "بەهۆی ڕەشەباکەی شەوی ڕابردوو، ١٠ تاوەری گواستنەوەی کارەبا کەوتوون، کە پێنجیان توانای" ٤٠٠ کەی ڤی"یان هەبووە و ئەوانی دیکەش توانای ١٣٢ کەی ڤیان هەبووە."
وتیشی "ئێستا تیمەکان خەریکی کارکردن و بەردەوامن، هەروەها هێڵی کارەباکە دەگوازرێتەوە بۆ هێڵەکانی دیکە،
قایمقامی بێجی ڕونیشیکردەوە، تائەوکاتەی ئەو گرفتە چارەسەردەکەن، پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا کەم دەبێتەوە."
شەوی ڕابردوو ڕەشەبایەکی بەهێز ناوچەکانی هەرێم و عێراقی گرتەوە، زیانی زۆر بە دار و درەخت و تاوەرەکانی کارەبا گەیاند و بەهۆیەوە کارەبا لە زۆرێک لە ناوچەکان پچڕان.