ڕوانگە - وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ و بەدواوە چەند لە لەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکارنی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی گرنگیان دەرکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٠٢٥/٥/٢٥ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا چەند بڕیارێکی نوێی راگەیاندن کە باس لە شێوازی راگەیاندنی ئەنجامی پۆلی ١٢،و هەروەها دیاریکردنی ئاستی قوتابییان و مامۆستایان و چەند بڕیارێکی دیکە دەکات.
وەزارەتی پەروەردە لەو نوسراوەدا ڕونیکردۆتەوە، بۆ راگەیاندنی ئەنجامەکانی پۆلی ١٢ بە هەموو بەشەکانییەوە هیچ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی نابەسترێت. هەروەها هیچ پێوەرێک لەسەر ئاستی تاک بۆ ناساندنی پلەکانی (یەکەم، دووەم، سێیەم دانانرێت).
بڕیارێکی دیکە ئەوەیە، لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هیچ قەزایەک نابێت مەراسیمی خەڵات بەخشین ئەنجامبدرێت.
وەزارەتی پەروەردە ئەوەیشی خستۆتەڕوو، هەر سەرپێچییەک لە خاڵی دووەم و سێیەم رووبدات، رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەوە بەر.
وەزارەتی پەروەردە ئاشکرایشیکردووە، بنەمای هەڵسەنگاندن بۆ بنەمای زانستییانە تر دەگۆڕێت و رێژەی تێکرای دەرچوون لە قوتابخانەکان و نمرەی قوتابییان لە پاش راگەیاندنی ئەنجامی خولی دووەم، دەبێتە پێوەر بۆ دیاریکردنی ئاستی زانستی قوتابخانە.
وەزارەتی پەروەردە لە نووسراوەکەدا باسی لەوەشکردووە، نمرەی پێوانەیی و تێکڕای ژمێرەیی هەر بابەتێک لە پۆلی ١٢ بە هەموو بەشەکانییەوە و لەدوای خولی دووەم، دەبێتە بنەمای هەڵسەنگاندن بۆ دیاریکردنی مامۆستای بابەتەکە.