ڕوانگە - بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە کارمەندانی سایلۆی گەرمیان  گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا و داواکارن حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدەم داواکانیانەوە بێن و بەڕێوەبەری سایلۆی گەرمیانیش ڕایدەگەیەنێت؛" چاۆەڕێی وەزارەتی داراین کە مووچەکانیان بۆ دابین بکات."

کاروان ڕەئوف عەزیز، بەڕێوەبەری سایلۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛"ئەو فەرمانبەرانە لە ٢٠٢٤/١٢/١٠ دەست بەکاربوون، لەڕووی ئەرک و واجباتەوە هەمو ئەرکەکانی خۆیانیان بەزیادیشەوە جێبەجێ کردووە، بەڵام بەداخەوە تائێستا مووچەیان وەرنەگرتووە."

بەڕێوەبەری سایلۆی گەرمیان وتیشی؛" گرفتی ئەو فەرمانبەرانەمان گەیاندۆتە وەزارەتی دارایی و چاوەڕێ دەکەین، وەزارەتی دارایی ئاگاداری گەنجینەکان بکاتەوە بۆئەوەی ئەم فەرمانبەرانە، بچن مووچەکانیان وەربگرن، بەڵام تاوەکوئێستا لەلایەن وەزارەتەوە ئاگادار نەکراوینەوە".

شایەنی باسە کارمەندانی سایلۆی گەرمیان کە ژمارەیان ٥٣ فەرمانبەرە، بە گرێبەست دامەزراون، ماوەی ٦ مانگە موچەیان وەرنەگرتوە، بەمهۆیەشەوە ئەمڕۆ لە بەردەم سایلۆکەدا گردبونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا