ڕوانگە - وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە گشتاندێکی بەپەلەدا بۆ سەرجەم زانکۆ حکومی و ئەھلییەکانی ھەرێمی کوردستان داوای زانیاری دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستی یەکان دەکات
بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نوسراوی ژمارە ١٠١٥٠کە لەبەرواری /٢٠٢٥/٥/٢٥ دەرچووە و واژۆی بەرێز دکتۆر توانا نجف بەرێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەرە داوا دەکات لە ماوەی (٢) رۆژدا لیستی ئەپدەیتکراوی دەرچوانی بەشە پزیشکی و تەندروستیان کە دانیشتووی دەرەوەی سنوری ھەرێمی کوردستان لە زانکۆ حکومی و ئەهلیەکانی هەرێمی کوردستان خوێند یان تەواو کردوە بە زمانی عربی بەفایلی excel بنێرێت بۆ وەزارەت بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤)
ھەر دەرچوویەکی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان کە لە زانکۆ حکومی و تایبەتیەکانی ھەرێمی کوردستان بەشە پزیشکی و تەندروستیەکانیان تەواو کردبێت ئەم گشتاندنە دەیگرێتەوە ودەرچوانی بەشە پزیشکی و تەندروستیەکان پێش ئەو وادەیە دەتوانن پەیوەندی بە بەش و کۆلێژ و زانکۆکان بکەن بۆ ئەوەی دڵنیابن ناویان بەرزدەکرێتەوە
پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەم بارەیەوە گشتاندنی کردبوو، بەڵام ئێستا وەزارەتی تەندروستی عێراق گۆرانکاری لە خشتەکەدا کردوە بۆیە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەپدەیتی ناوەکان دەکاتەوە بەپێی لیستی هاوپێچ .