ڕوانگە - وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  لە گشتاندێکی بەپەلەدا بۆ سەرجەم زانکۆ حکومی و ئەھلییەکانی ھەرێمی کوردستان داوای زانیاری دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستی یەکان دەکات

بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نوسراوی ژمارە ١٠١٥٠کە لەبەرواری /٢٠٢٥/٥/٢٥ دەرچووە و  واژۆی  بەرێز دکتۆر توانا نجف بەرێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی  وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەرە داوا دەکات لە ماوەی (٢) رۆژدا لیستی ئەپدەیتکراوی دەرچوانی بەشە پزیشکی و تەندروستیان کە دانیشتووی  دەرەوەی سنوری ھەرێمی کوردستان لە زانکۆ حکومی و ئەهلیەکانی هەرێمی کوردستان خوێند یان تەواو کردوە بە زمانی عربی  بەفایلی  excel بنێرێت بۆ وەزارەت بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤)

ھەر دەرچوویەکی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان کە لە زانکۆ حکومی و تایبەتیەکانی ھەرێمی کوردستان بەشە پزیشکی و تەندروستیەکانیان تەواو کردبێت ئەم گشتاندنە دەیگرێتەوە ودەرچوانی بەشە پزیشکی و تەندروستیەکان  پێش ئەو وادەیە دەتوانن  پەیوەندی بە بەش و کۆلێژ و زانکۆکان بکەن بۆ ئەوەی دڵنیابن  ناویان بەرزدەکرێتەوە

پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەم بارەیەوە گشتاندنی کردبوو، بەڵام ئێستا وەزارەتی تەندروستی عێراق گۆرانکاری لە خشتەکەدا کردوە بۆیە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەپدەیتی ناوەکان دەکاتەوە بەپێی لیستی هاوپێچ .