ڕوانگە - ململانێ و ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان بەردەوامییان هەیە و سکرتێری گشتیی حزبوڵای لوبنان ڕایدەگەیەنێت؛"لە ئێستا بەدواوە داوای هیچمان لێ مەکەن، با ئیسرائیل بکشێتەوە و دەستدرێژیەکانی ڕابگرێت و زیندانییەکان ئازادبکەن، دوای ئەوە هەر ڕوداوێک تاوتوێ دەکەین.
نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، هێشتا شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل کۆتایی نەهاتوە، چونکە پابەند نەبوە بە ئاگربەست، دەبێت ئیسرائیل سەرەتا لە خاکی لوبنان بکشێتەوە پێش ئەوەی داوای هەر شتێک لە پارتەکەی بکات.
نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزبوڵای لوبنان ڕونیشیكردەوه، "لە ئێستا بەدواوە داوای هیچمان لێ مەکەن، با ئیسرائیل بکشێتەوە و دەستدرێژیەکانی ڕابگرێت و زیندانییەکان ئازادبکەن، دوای ئەوە هەر ڕوداوێک تاوتوێ دەکەین".
لەبارەی ئەمەریکاشەوە قاسم ئەمریکای بە بەرپرسیار زانی، وتیشی، "واشنتن ئەو لایهنهیه کە سپۆنسەری دەستدرێژی ئیسرائیل دەکات، هەروەک چۆن لە غەززە سپۆنسەری کردوە".