ڕوانگە – ڕۆمانی "من تەمتەمەم" لەنوسینی نوسەر و فیلمسازی بەناوبانگی کورد، نەبەرد فوئاد، بۆ یەکەمجار دەکەوێتە بەردیدەی خوێنەران. ئەم بەرهەمە سێیەمین ڕۆمانی نوسەرە، کە دوای "توتی و زیخی ناو پێڵاو" بڵاوکراوەتەوە.
لەم ڕۆمانەدا، نوسەر چیرۆکی مرۆڤێکی نەمر دەگێڕێتەوە کە ناو و تەمەنی نییە ، بەڵام لە ڕێگای چیرۆکەکانییەوە هەزاران ساڵی مێژووی مرۆڤایەتی دەبینێت، ئەم کارەکتەرە سەرنجی دیوە شاراوەکانی شاعیرانی کلاسیک دەدات و دەبێت بە هاوڕێیان و رەخنەیان لێدەگرێت، و هەندێک جاریش ستایشییان دەکات.
نوسەر لە ڕۆمانەکەدا دەپرسێت"ئەگەر مرۆڤ نەمر بێت، ژیانی چۆن دەبێت؟" فوئاد بە توندی ڕەخنە لە گەلگامێش دەگرێت و دەڵێت: گەمژەترین مرۆڤی سەر زەویە! مرۆڤ پێویستە بمیرێت، نەک هەوڵی نەمردن بدات"
نەبەرد فوئاد، تەنها ڕۆماننوس نییە، بەڵکو یەکێک لە فیلمسازە دیارەکانی کوردستان. بەرهەمە فیلمییەکانی، وەکو "908"، لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان پەخشکراون و خەڵاتی گەورەی بەدەستهێناوە. ئەو هاوکات لە بواری نوسین و دەرهێنانی فیلم یشدا چالاکە و بەردەوامە لە دروستکردنی بەرهەمی تایبەت و جیاواز.
نەبەرد فواد، خەڵکی گەرمیان و گەرمەسێرە و دانیشتوی قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانە، ئەو ئیستا یەکێکە لەو نوسەرە بەناوبانگ و دیارانەی کە کورد بەگشتی و گەرمیانییەکان بەتایبەتی شانای بە بەرهەمەکانیەوە دەکەن.

- چاوپێكەوتن
- 60
May 26, 2025