ڕوانگە - لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیانەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی كەسیی كردبوو.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی بازیان سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی كەسیی لێكراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی  پۆلیسی بازیانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.'

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕونیشیکردەوە:"لە ئێستادا تۆمەتبار ( س ، أ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 430 ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.'