ڕوانگە - ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٥/٥/٢٦وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە؛" خوێندکارانی پۆلی نۆی بنەڕەتی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥، دەتوانن لە رێی ئۆنلاینەوە پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی بەدەستبهێنن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دەتوانن لە رێی ئەو لینکەی وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردووەتەوە، پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەکان بە فەرمی دەخرێتەروو.
دوێنێ وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا، بۆ ئەمساڵ خوێندکارانی یەکەم و دووەم و سێیەمی پۆلی ١٢ لەسەر ئاستی هەرێم، ناوەکانیان بڵاوناکرێتەوە و هیچ مەراسیمێک بەو بۆنەیەوە رێکناخرێت.