ڕوانگە - بەمەبەستی پێشێلکردنی دەستووری عێراق، وەزارەتی نەوتی حکومەتی عێراق، سکاڵایەکی یاسایی لە دژی حکومەتی هەرێم تۆمارکرد.

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی دوو گرێبەستی لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی واژووکرد بۆ کارکردن لە کێڵگەی غازی تۆپخانە و کوردەمیر، لە بەرامبەردا حکومەتی عێراق، سکاڵایەکی یاسایی لە دژی حکومەتی هەرێم تۆمارکرد.

بەپێی زانیارییەکان، ناوەڕۆکی ئەو سکاڵا نوێیەی وەزارەتی نەوتی عێراق پەیوەستە بە واژووکردنی گرێبەستە غازییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی.