ڕوانگە - قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی وەفدی دانوستانکاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەری هێنانەڕووی داواکاریی نوێ لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە.
تاڵەبانی لە دەربڕینێکدا گوتی: "کۆبوونەوەکان بەردەوامن، رەنگە لە کۆبوونەوەی پێشوو هەندێک داواکاریمان هەبووبێت و لە کۆبوونەوەی داهاتوو داواکاریی نوێمان هەبێت."
سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری یەکێتی تەکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەرچی لە میدیاکان باڵاوبووەتەوە، بەواتای سابت بوونی شتەکان نییە، هەروەها گوتی : "موفاجەئە نەبێت بۆتان ئەگەر لە کۆبوونەوەی داهاتوو لەگەڵ پارتی هەندێک داواکاریی دیکەمان هەبێت."
ئەم وتانە لە کاتێکدا هاتوون کە دانوستانەکانی نێوان یەکێتی و پارتی بۆ تەواوکردنی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.