ڕوانگە - لە میانی دانیشتنی ئاسایی خۆیدا ڕۆژی سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیران کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد، لەوانە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیای ALFRIN بۆ هێڵی عێراقی-تورکی، پەسەندکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن کە لە نێوان وەزارەتی کارەبا و گروپی وزەی نوێبووەوەی UGT RENEWABLES واژۆکراوە بۆ دامەزراندنی پڕۆژەیەکی یەکگرتووی وزەی خۆر، هەروەها پەسەندکردنی لابردنی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی و نێرگەلەی ئەلیکترۆنی لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ ڕوانگە نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی بیست و یەکەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی کرد، لەو ماوەیەدا باس لە پێشهاتەکانی دۆخ و کاروباری گشتی وڵات کرا، پێداچوونەوە بە کۆمەڵێک دۆسێ و بابەتی گرنگ کرا، ئەمە جگە لەوەی تاوتوێی ئەو بابەتانە کرا کە لە بەرنامەی کاردا خراونەتەڕوو".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردەکانی لیژنەی فەرمانی دیوانی (7ی ساڵی 2025)ی پەسەندکرد، سەبارەت بەو پێشێلکاریانەی لە ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەی دهستهی دەستپاکی فیدراڵیدا سەلمێنراون، لە 4ی تەمموزی 2024، پەیوەست بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی نۆژەنکردنەوەی هێڵی ئاسنی و ئەو گرێبەستانەی پەیوەستن پێیەوە، بەو پێیەی بڕیاری دەرکردنی ئەو کەسانەی داوە کە ناویان خراوەتە لیستەوە، بەهۆی شکستەکەیانەوە بۆ ئەنجامدانی ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە، بەپێی ڕاسپاردەی لیژنەی لێکۆڵینەوە کە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە:
- یاقوب حسێن سالم / بەڕێوەبەری گشتی بەشی یاسایی لە وەزارەتی گواستنەوە.
- عەباس ناسر مەجید / بەڕێوەبەری گشتی بەشی گرێبەست و مۆڵەت لە وەزارەتی گواستنەوە.
له راگهیندراوهكهدا ئاماژە بەوەشکراوه كه، "بڕیاردرا ڕاپۆرتەکە ئاراستەی دهستهی دەستپاکی فیدراڵی بکرێت بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە لەلایەن دادگای پەیوەندیدارەوە".
ههر له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه ە "ڕەزامەندی دراوە بە نووسینگەی سەرۆک وهزیران بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی "بەغدا جوانترە"، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تێبینیانەی لە دانیشتنەکەدا خراوەتەڕوو، کە لەلایەن سەرۆک وهزیرانهوە پەسەندکراون".
لە درێژەی راگهیندراوهكه هاتووە، "لە بواری بەرهەمهێنانی وزەی کارەبادا، ڕەزامەندی لەسەر هەموارکردنەوەی بڕیارەکەی (346ی ساڵی 2025) دەربڕی، بۆ ئەوەی ڕەزامەندیدان بە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای تورکی ALFRIN بگرێتەوە، لە چوارچێوەی هێڵی عێراقی- تورکیا (جهزره-کهسک) 400 کیلۆڤۆڵ، بۆ ماوەی یەک ساڵ، وە وەزارەتی داراییش پارەی تەرخانکردنی پێویست دەدات بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی وزەی کارەبا بۆ ناوچهكانی باکور، و دانوستانەکانی دوای 1ی تشرینی یەکەمی 2025، بۆ نوێکردنەوە و درێژەدان بە گرێبەستەکە، لەڕێگەی لیژنەیەک کە پێکهاتووە لە نوێنەری دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەرانی وەزارەتی کارەبا، و کۆمپانیای KBR ".