ڕوانگە - ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم-ی عێراقی رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندیی لەسەر مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕەکەی راگەیاند، وەفدێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدادە بۆ وەڵامدانەوەی هەر تێبینییەک کە رەنگە وەزارەتی دارایی عێراق هەیبێت سەبارەت بە لیستی مووچەی مانگی پێنج.
دەشڵێت، لیستەکە لە وردبینیدایە و تائێستا وەزارەتی دارایی عێراق هیچ تێبینییەکی لەسەر نەداوە و رەنگە لە ماوەیەکی نزیکدا، رەزامەندیی لەسەر بدات.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر دارایی عێراق هیچ تێبینییەکی لەسەر لیستی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆران نەبێت، پێش جەژنی قوربان، مووچەی ئەو مانگە خەرجدەکرێت.