ڕوانگە - ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت؛" پاش ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردو فەرمانبەرانی سایلۆی گەرمیان بەهۆی پێنەدانی موچەی شەش مانگی ڕابردویان گردبونەوە و پاش بەدواداچونی ئێمە لەچەند ڕۆژی رابردو بۆ ئەو کێشەیە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە خەرجکردنی موچەکانیان .'
سروە محەمەد ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی بودجەکان لەوەزارەتی دارایی قسەمانکردو لای خۆیانەوە دڵنیایاندا کەوا موچەی فەرمانبەرانی گریبەست بەتایبەت فەرمانبەرانی سایلۆکان لەماوەیەکی نزیکدا خەرج دەکرێت".
سروە محەمەد ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەی نوێنەرانی عێراق ڕونیشیکردەوە:" ئەمڕۆ پاڵپشت بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ( ٢٧٩ ) لە ڕۆژی ( ١٩ / ٣ / ٢٠٢٥ ) تایبەت بە ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئەو فەرمانبەرانەی ساڵی ٢٠٢٤ بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەناو لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کەمانگانە دەچێتە بەغداد قبوڵ نەکراون و ماوەی چەند مانگێکە شایستەکانیان بۆ خەرج نەکراوە، لەو بارەیەوە چەند بڕیارێک لەسەر میکانیزم و شێوازی پێدانی شایستەکانیان درا بەم شێوەیە.
١- ڕۆژی چوارشەممە ( ٢٨ ی ئایاری ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٥ ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
٢- هاوکات مووچەی مانگەکانی ( ٣ ، ٤ ، ٥ ، ٦ ،٧ ) ساڵی ٢٠٢٤ سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش دابەش دەکرێت کەلەو مانگانە دامەزراون و شایستەکانیان بۆ خەرج نەکراوە.
٣- لەمانگەکانی داهاتودا لەگەڵ خەرج کردنی مووچەی مانگانەیان قۆناغ بە قۆناغ ئەو مووچانەشیان بۆ خەرج دەکرێتەوە کە لەساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا پێیان نەدراوە.
٤-لە مانگی داهاتووەوە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە مانگانە لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا مووچەکانیان بۆ خەرج دەکرێت کە تێکڕای تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە .