ڕوانگە - لەناحیەی ڕزگاری ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان اڵتیما وەرگەڕا بەهۆیەوە شۆفێرەکەی برینداربوو، ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" لەناحیەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئاڵتیما لەنزیک ناوچەی پیشەسازی کۆنترۆڵی لەدەستدا و بەهۆیەوە وەرگەڕا، لەئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە برینداربوو زیانی مادیش بەرئۆتۆمبێلەکە کەوت.
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان، ڕونیشیکردەوە:"بۆزانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستبەلێکۆڵینەوە کراوە.