ڕوانگە - دواى بڵاوبونهوهى گرتهیهكى ڤیدیۆیى كهوتنهخوارهوهى فڕۆكهیهك، لەتۆڕە كۆمەڵایەتییهكان دەنگۆی ئهوه بڵاوبوهوه گوایه فڕۆكەیەكی گواستنەوەی حاجیانی مۆریتانیایهو كهوتوهته ناو دهریاى سورهوه، بەڵام ئهو وڵاته ڕونكردنهوه دهداتو ڕایدهگهیهنێت، "ڕوداوێكی لهو شێوهیه ڕوینهداوه".
ئاژانسەکانی هەواڵی ئەو وڵاتە لە زاری بەرپرسانی باڵاى وڵاتهکەوە ڕایانگەیاندووە:" دەنگۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی مۆریتانیا كە حاجییانی دەگواستەوە بۆ وڵاتی سعودییە، دورە لەڕاستییەوە.
ئەوەشیان خستۆتەڕوو، "سەرجەم حاجییانی مۆریتانیا بەسەلامەتی گەیشتونەتە سعودییەو هیچ ڕوداوێكی نەخوازراوی فڕۆكە ڕوینەداوە".
ڕونیشیان کردۆتەوە، "حاجییانی مۆریتانیا بەسێ فڕۆكە لەڕۆژانی 23و 24و 25ی ئەم مانگە بەرەو سعودییە بەڕێكەوتونو ئێستا سەرجەم حاجییان ئامادەكاریی دەكەن بۆ دەستپێكردنی مەراسیمەكانی حەج".