ڕوانگە - سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی دادگایی فیدراڵی عێراقی کردووە، لەسەر پرسی ڕەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان داوای ڕونکردەوە دەکات.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە چاوەڕێ دەکات دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی هەرێم بدات.
لە ڕابردودا لهسهر داوایهكی یهكگرتووی ئیسلامی دادگای فیدڕاڵی عێراق مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی دهستهبهركرد ، له ئێستادا، سەرۆک وەزیرانی عێراق، نوسراوێكی ئاراستەی دادگای فیدڕاڵی عێراق كردووەو داوای ڕوونكردنەوەی كردووە لەسەر ئەوپرسە.
سودانی لە نوسراوەکەدا، دۆخی نێوان هەرێم و بەغدای لەسەر بابەتی موچە و پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق ڕونكردووەتەوەو ئەوپرسیارەی کردووە كە ئایا لە ڕووی یاساییەوە دەكرێت كە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت لە كاتێكدا هەرێم پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنەكان و یاسای بودجەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان نوسراوەكەی محەمەد شیاع سودانی پشتی بەستووە بە ڕاپۆرتەكانی دیوانى چاودێرى دارایى عێراق له بارهى پشكى ههرێم له بودجه و داهاتى نهوتى ههرێمى كوردستان. كە بەپێی راپۆرتەكانی دیوانی چاودێری دارایی پێناچێت بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندی حكومهتى ههرێمى كوردستان بن.