ڕوانگە - لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، لەبارەی پرسی گرێبەستە نەوتییەکانی نێوان هەرێمی کردستان و دووکۆمپانیایی ئەمەریکییەوە، رێكخەری ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: ئەنجامدانی ئەو گرێبەستانە نوێ نییە و بەهۆی رەهەندە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەكانەوە بەغداد بێدەنگ بوە و ئاشكراشی دەكات كە؛ ئیدارەی ترەمپ و ئەمەریكا لەناو دو گرێبەستەكەی غازی هەرێمدان.

چۆمان محەمەد، رێكخەری ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ڕوانگە رایگەیاند:"ساڵانێکە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەوڵی بە ئەنجام گەیاندنی ئەو دوو گرێبەستەدایە، بەڵام ئێستا ئاشکرای دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت رێگە بدرێت دۆسیەی هەناردەكردنی غاز بەدەردی نەوتەكە بڕوات.'

وتیشی:" بەغدا زۆر نیگەرانە لە ئەنجامدانی ئەو گرێبەستانە، چونکە بەپێی دەستوری عێراقی فیدراڵ، هەرێم ناتوانێت بە تەنها گرێبەست لە بواری غازو نەوت واژۆ بكات، لەبەر ئەوەشە كە بەغداد ئەم گرێبەستانە بە نایاسایی دەزانێت، بەڵام بەهۆی رەهەندە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەكانەوە بەغداد بەرامبەر ئەم دو گرێبەستە بێدەنگ بوە".

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کەئایەبەرپرسانی یەکێتی تاچەند زانیارییان هەیە لەسەر ناوەڕۆکی گرێبەستەکان؟ چۆمان محەمەد ڕونیکردەوە: لەبەر ئەوەی یەكێتی لە لیژنەی نەوت و غازی هەرێم نوێنەری هەیە، یەكێتی  ئاگاداری گرێبەستەكانی غازە، پارتی بەبێ یەكێتی ناتواێت گرێبەستی غاز لە سنوری سلێمانی و گەرمیان ئەنجام بدات.'

باسی لەوەشکرد، واژۆكردنی ئەم دو گرێبەستە لە كاتێكدایە كە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان نییە كە  چاودێری گرێبەستەكان بكات، هاوكات؛ هێشتا گرفتی نەوت لەنێوان هەولێر و بەغداد چارەسەر نەكراوە گرفتی غازیشی هاتەسەر.'

چۆمان محەمەد، ئاشکرایشیکرد؛" غاز گرنگی سیاسی و ئابوری لە جیهاندا هەیە و پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنانی غاز لە هەرێمی كوردستان هەیە، ئیدارەی ترەمپ و ئەمەریكا لەناو ئەم دو گرێبەستەی غازی هەرێمن، بەڵام هیچ گەرەنتیەك نییە واشنتۆن تا كۆتایی پشتگیری ئەم گرێبەستانە بكات كە بەپێی گرێبەستەكە سەرەتا غاز بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا، دواتر بۆ عێراق و پاشانیش هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت./