ڕوانگە - میدیا عێراقییەکان زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی موچەخۆرانی هەرێمەوە بڵاو دەکەنەوە و ڕایانگەیاندووە، وەزارەتی دارایی عێڕاق موچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی پەسەند کردوە و پێش جەژن مووچە دابەش دەکرێت.

ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید لەزاری چەند بەرپرسێکەوە بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق، مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی پەسەند کردووە، هەفتەی داهاتوو بەغدا پارە دەنێرێت و پێش جەژنی قوربان مووچە دابەش بکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، شاندێکی هونەری هەرێمی کوردستان لە بە‌غدایە بۆ وەڵامدانەوەی تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، بەڵام وردبینییەکە تەواو بووە و هیچ تێبینییەکیان نەبووە.

باس لەوەشکراوە، ڕۆژی 25ی ئەم مانگەدا وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئایاری بۆ بەغدا ناردووە.